حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکار کێشابێتەوە و ڕای دەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " ژمارەیەک میدیا بە مەبەستى ڕاکێشانى بینەرى زیاتر، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی د.کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانیان بڵاوکردووەتەوە."
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بۆ ئەم مەبەستە د.کەمال ئەترووشی وەزیرى سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کرد بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەمبارەوە ڕایگەیاند: "من بۆ چارەسەرى پزیشکى ئێستا لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات."
وەزیری سامانە سروشتییەکان هەروەها ڕایگەیاند: بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە سەرۆکوەزیران بە بەندەى بەخشیوە، دواى چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.