ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك و گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ پارتی توركمان ئیلی كۆبوونه‌وه بۆ دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌كی گشتی كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێككه‌وتن له‌نێوانیان كراوه.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ڕۆل و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و گه‌نجه‌كانی توركمان له‌ناو تێكڕای ئه‌و دامه‌زراوانه به‌رز ده‌نرخێنن له بواری پاراستنی شاری كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه داوای پێویستبوونی به‌شداریپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكه شانبه‌شانی هێزه فیدڕاڵهكان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك و گه‌رمیانی پارتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی توركمان ئیلی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
یه‌كه‌م / دۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركووك و گشت ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان پێویستی به كاركردنه وه‌ك یه‌ك تیم به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتییان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانه‌كان و كاركردنی بێگه‌ردی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان دوور له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبییانه.
دووه‌م / هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌رێنی خاوه‌ن ئه‌جیندای دزێو كه هه‌وڵی تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان هاووڵاتییان ده‌ده‌ن و پێكه‌وه كاركردن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌رییانه ڕێككه‌وتن.
- هه‌ردوولا په‌سنی ڕۆلی دیار و كاریگه‌ری برای گه‌وره كاك مه‌سعود بارزانی نووسینی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری عێراق و چه‌سپاندنی مادده‌ی چوار به مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كه‌ن.
- یه‌كخستنی هه‌وڵ و تهقهڵاكان بۆ هاندانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ پابه‌ندبوونی ته‌واو به ده‌ستووری عێراق و داواكردنی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ئه‌م ده‌ستووره به مه‌به‌ستی زامنكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق.
- هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌ن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داواكردنی به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق له حكوومه‌تی فیدڕال، هه‌ر له ئاساییكردنه‌وه‌ی و كۆتاییهێنان به دۆسییه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به‌هۆی سیاسه‌ته سته‌مكارانه‌كانی ڕژێمی له‌ناوچووه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆیان له كورد و توركمان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان.
- په‌له‌كردن له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و كارگێڕی له پارێزگای كه‌ركووك و نه‌هێشتنی هه‌ڵسوكه‌وته نامۆكانی كه له مێژووی پارێزگاكه و پێكهاته‌كانی و هێماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان جه‌مسه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ناوه‌شێنه‌وه.
- ڕۆل و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و گه‌نجه‌كانی توركمان له‌ناو تێكڕای ئه‌و دامه‌زراوانه به‌رز ده‌نرخێنین له بواری پاراستنی كه‌ركووك به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه له تیرۆر و ڕێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ستی داعش، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان به‌رز دهرنرخێنین و داوای پێویستبوونی به‌شداریپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ین له پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكه شانبه‌شانی هێزه فیدڕاڵهكان.
- یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و كاركردن بۆ ته‌واوكردنی پێكهێنانی هێزه هاوبه‌شه‌كان له نزیكترین كاتدا و بڵاوكردنه‌وه‌یان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و زامنكردنی به‌شداربوونی توركمان و گشت پێكهاته‌كانی كه‌ركووك.
- چه‌سپاندن و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی كۆتاییهێنان به به‌سه‌ربازگه‌كردنی پارێزگای كه‌ركووك و داواكردن له حكوومه‌تی فیدڕال كه دۆسییه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ڕاده‌ستی دامه‌زراوه ئه‌منییه خۆجێییه‌كان و پۆلیسی خۆجێی و ده‌زگا ئه‌منییه جۆراوجۆره‌كانی پارێزگاكه بكرێت و هێزه نامۆكان و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه بچنه ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه و مادده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراق كه په‌یوه‌سته به‌م بابه‌ته جێبه‌جێ بكرێت.
- كاركردن بێ‌وچان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دامه‌زراوه كارگێڕییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه به ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تی خۆجێیی (كه‌ركووكی) بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان له سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و پیشه‌یی بوون و ده‌ستپاكی بۆ مسۆگه‌ركردنی چاوڵێبوون و به‌شداریی گشت پێكهاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌دا.
- داواكردن و یارمه‌تیدان له ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوازرییه بنچینهییهكان، ئاو و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی زبڵ و خاشاك له ڕێی پاڵه‌په‌ستۆخستنه سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پێویستیان بۆ دابین بكات و ئه‌و كه‌سانه دوور بخات كه به به‌تاڵانبردنی ڕێكخراو به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی دارایی و ئیدارییه‌وه بوونه هۆی داڕمانی دۆخی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی یارمه‌تی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان له بواری پێشخستنی ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه گرینگ و ستراتیجییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت.
- كاركردن بۆ ڕێكخستنی كۆڕی جه‌ماوه‌ری و ئێواره‌كۆڕی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوبه‌شی ئابووری له‌نێوان كه‌رته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه و گشت پێكهاته‌كانی، به مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه‌ی دیدگهكان و ناسینی كێشه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆیان له ڕێگه‌ی گوێگرتن له بیرۆكه‌كانی هاووڵاتییان خۆیان و خه‌ڵكی پارێزگاكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی داخوازی و پێشنیاره‌كانیان و كاركردن بۆ به‌رده‌وامیدان به كه‌ناڵه‌كانی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی و گرینگی هه‌یه له بواری تێگه‌یشتن له جه‌مسه‌ره جیاجیاكان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و توركمان.
- سوود وه‌رگرتن له قورسایی نیشتمانی و سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پاڵپشتیكردنی داخوازییه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان له حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی كارای ئه‌م پێكهاته‌یه له حكوومه‌تی فیدڕالی داهاتوودا.
- ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ره‌تای نهخشهڕێیهكه بنه‌ماكانی هاوكاریی هاوبه‌ش داده‌ڕێژێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركووك و له‌سه‌ری بنیاد ده‌نرێت و پێش ده‌خرێت تا گه‌یشتن به ئاسۆی فراوانتر، پێشوازی له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ده‌كه‌ین بخوازێت بێته پاڵ كاروانی چه‌سپاندنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان و كاری هاوبه‌ش به پێی ئه‌م چوارچێوه گشتییه‌ی هاوكاریی هاوبه‌شه، ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌رییانه‌ی له به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا هاتوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.