ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مڕه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه ڕێگه به‌و كه‌سانه نادات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومڕه كه ڤاكسینی سینۆفارمی چینییان وه‌رگرتووه.
جه‌مال به‌دری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مڕه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كراوه و تییدا هاتووه كه ئه‌وان مامه‌ڵه ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێك ڤاكسینی كۆڕۆنا ده‌كه‌ن و لای ئه‌وان باوه‌ڕپێكراوه.
زیاتر گوتی: ڤاكسینه باوه‌ڕپێكراوه‌كان له وڵاتی سعوودییه بریتین له ڤایزه‌ر، ئهسترازنیكا، مۆدێرنا و جۆنسۆن.
هه‌روه‌ها گوتی: ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕمی چینی له وڵاتی سعوودییه باوه‌ڕپێكراو نییه و كاری پێ ناكرێ.
جه‌مال به‌دری ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودییه بۆ ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی سینۆفاڕمیان وه‌رگرتووه مه‌رجی داناوه، مه‌رجه‌كه‌ش بریتییه له‌وه‌ی كه جگه له دوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه، ژه‌مێكی تریش له ڤاكسینه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سعوودییه وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مڕه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ماوه‌ی 14 ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌مه سێیه‌می ڤاكسینه باوه‌ڕپێكراوه‌كه تێپه‌ڕبێت، ئینجا ڕێگه‌پێدان وه‌رده‌گرێ بێته ناو خاكی سعوودییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.