ئەمڕۆ پێنجشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازى لە خێزان و منداڵەکانى شەهیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سەباح) کرد.
لە دیدارەکەدا پاریزگارى هەولێر وێڕاى بە گەرمى بەخێرهێنانیان، جەختی لەوە کردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزى شەهیدان.
لە بەرامبەریشدا بنەماڵەی شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی پارێزگارى هەولێر بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.
جێى باسە شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح لەدایکبووی ساڵی 1981ی شەقڵاوە خێزاندار بوو و باوکی دوو منداڵ بوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی لە شەقڵاوە یاریدەری بەڕێوەبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دهوامی قوتابخانەکان لە ڕۆژی 7ی شوباتی 2021 و لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە تەزووی کارەبا لەسەربانی قوتابخانە گیانی لەدەست دا و بوو بە شەهیدی ئاڵا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.