کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا سبەی بەیانی باران بارین بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و تا سبه‌ى به‌يانى باران بارين به شێوه‌ى (نمه بارن و بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه و هه‌وره تريشقه) به‌رده‌وام بێت له ناوچه شاخاويیه‌كانى هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين بارانى به لێزمه ده‌بارێ هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانى گه‌رميان و كه‌ركووک بارانى مام ناوه‌ند و ده‌بارێ هه‌ندێ جار هه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ڕاشیگەیاند: پێشبينى ده‌كرێ له سه‌نته‌رى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ى بچڕ بچر ببارێ هه‌ندێ جار هه‌وره تريشقه‌شى له گه‌ڵ ده‌بێت .
به‌فريش له سه‌ر لوتكه‌ى چياكان ده‌بارێ
هەروەها ڕایگەیاند: بۆ سبه‌ى بهيانيش باران بارين به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌كاتى خۆیدا زانياری نوێ بڵاو ده‌كه‌ينه‌وە، له هه‌ندێ ناوچه‌ى ده‌شتى هه‌ولێر وه‌كو مەخموور و ديبه‌گه و قه‌راج ئه‌گه‌ری بارانى به‌لێزمه و هه‌وره تريشقه هه‌يه.
کەشناسی لە ڕاگەیانراوەکەیدا ڕێژەی باران بارینی 12کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:-
هه‌ولێر له ناو سه‌نته‌رى شار بڕێكى باش باران باري به‌ڵام له وێستگه ته‌نها 0.4 ملم باريوه
پيرمام 1.2 ملم
شه‌مامك 1.8 ملم
خه‌بات 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.8 ملم
بازيان 2.4 ملم
هه‌ڵشۆ 0.2 ملم
دوكان 0.4 مل
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
كركووك دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو دڵۆپ دڵۆپ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.