لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی هێزە هاوبەشەکان لە میحوەری دووی قەرەتەپە، ئەمڕۆ پێنجشهم ئەو هێزانە گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزییەوە کە سێزده تەرمی تێدا بوون.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ئهو ناسنامەی پێیانبووه دەرکەوتووە کە دووان لەوانە هاووڵاتین و ئەوانی تریش سەر بە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی بوون و پێش دوو ساڵ لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێنراون و دواتر کوژراون.
گۆڕە بە کۆمەڵەکە دەکەوێتە نێوان دەڕاجی و پەلکانە لە ناوچەی قۆری چای کە لەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی ئەم دواییانەدا ئەم ناوچەیە بوو بە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە و هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵییان کرد کە داعش پێشتر سودی لێ بینی بوو بۆ کاری تیرۆریستی و خۆحەشاردان.
ئێستا هێزێکی پێشمەرگە لەو ناوچەیە جێگیر کراوە و چیتر ڕێگە نادرێت داعش و هاوشێوەکانی سوود لەو بۆشاییە ئەمنیانە وەربگرن کە پێشتر هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.