پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ جارێكی تر بارانی به‌خوڕ ده‌ست پێ بكاته‌وه بۆیه داوای له هاووڵاتییان كرد ئه‌گه‌ر زۆر زه‌روور نه‌بێت ڕێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌كارنه‌هێنن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "درەنگانێکى ئەمشەو لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور کە بووە هۆى دروستبوونى شەپۆلێکی بە خوڕى باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی به‌یانیه‌وه لافاو له بەشێکى زۆرى سنووری پارێزگای هه‌ولێر دروست بوو و بەداخەوە جگه له زیانی مادی زیانی گیانیشى لێکەوتەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه "داواکارین لە هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر زه‌روور نه‌بێت ڕێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانى هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسى بەرزبوونەوەى ئاو و کاریگەریەکانى باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە و شارەوانى و لایەنە بەرپرسەکانى ئەم شوێنانەوە بکەن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکى تر شەپۆلێکی بە خوڕى باران سنوورى پارێزگاى هەولێر بگرێتەوە".
ڕاشیگه‌یاند "بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانى دەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستى، بەرگرى شارسانى، شارەوانیەکان، ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە".
پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه "مەسرور بارزانى سەرۆکى حكوومەتى هەرێمى کوردستان بە وردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چه‌ند جارێک لە ڕێگەى پەیوەندى تەلەفۆنییەوە پارێزگارى هەولێرى ڕاسپاردووە لە ڕێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.