بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
ئاڵای كوردستان هێمای ئازادیخوازی و قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە و لەپێناویدا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە.
ئاڵای كوردستان بەهایەكی هاوبەش و هێمای یەكگرتوویی گەلەكەمانە. ئەم ئاڵایە موڵكی تاك تاكی هاووڵاتیانی كوردستانە و، وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا، هەموومان سەربەرزین و، خاوەنی شانازی و ناسنامەین.
لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا پێداگری لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
مسعود بارزانی
١٧ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.