به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له شوفێران كرد به‌هۆی مه‌ترسی و دروستبوونی لافاو هه‌ندێ ڕێگای شاری هه‌ولێر به‌كار مه‌هێنن.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له شوفێران ده‌كات چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك له سنووری شاری هه‌ولێر زیانی زۆریان به‌هۆی لافاوه‌وه پێ گه‌یشتووه و خۆیان له‌م ڕێگایانه به دوور بگرن.
ڕێگاكانیش بریتین له: ڕێگای سه‌ره‌كی كۆڕێ شه‌قڵاوه، ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام، ڕێگای سه‌ره‌كی قوشته‌په، ڕێگای سه‌ره‌كی مه‌خموور، ڕێگای سه‌ره‌كی فاتاوه، ڕێگای سه‌ره‌كی ماوه‌ران – میراوه.
جێی باسه پارێزگای هه‌ولێر پێشتر هۆشداریی دابووه هاووڵاتییان كه مه‌ترسی دووباره دروستبوونه‌وه‌ی لافاو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت، داواشی كردبوو كه ئه‌گه‌ر زۆر زه‌روور نه‌بێت ڕێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی ناوه سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كه زیانی زۆریان به‌هۆی لافاوه‌وه پێ گه‌یشتووه بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی دارەتوو، دارەتووی نوێ، ژیان، قوشتەپە، رۆشنبیری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.