به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له كاتی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زیانیان به‌هۆی لافاوه‌وه پێ گه‌یشتبوو، ئۆتۆمبێلێكی به‌رگریی شارستانی تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه 4 كارمه‌ند برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: لە كاتی دەرچوونی تیمەكانمان بۆ یارمەتیدانی ھاونیشتمانیان، ئۆتۆمبێلێكمان بەر لافاو كەوت و لە ئەنجامدا چوار كارمەندامان زامداربوون.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕووداوه‌كه‌دا توانرا هه‌رچوار كارمه‌نده‌كه ڕزگار بكرێن لە خنكان كە لەنێو ئاوی لافاودا گیریان خواردبوو .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا باری ته‌ندروستی هه‌رچوار كارمه‌نده‌كه جێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.