به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه به‌هۆی لافاوه‌وه له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كێشه‌یان بۆ دروست ببوو، ئێستا كراونه‌ته‌وه و كێشه‌یان نییه.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێستا سەرجەم ڕێگایەکان کە هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە، کراوەن و کێشەیان نییە، تەنیا ڕێگای هەولێر پیرمام لە نزیک 150 مەتری ئاوی لێ کۆبۆتەوە، لەگەڵ ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە حاڵەتی زەروور نەبێت، ڕێگاکانی دەرەوە بەکار نەهێنن بەتایبەت ڕێگاکانی باکوری هەولێر، چونکە مەترسی بارانی بەخوڕ و لەناکاو هێشتا بوونی هەیە و لەوحالەتانەش ئەگەری داڕمانی شاخەکان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.