Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:06

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاو لە هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.

کاتژمێر 3:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت ئامادە دەبن سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات .

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.