Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 09:08

تەرمی یەکێک لە قوربانیانی لافاو دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

 

کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەک لەلایەن تیمی ڕزگارکردنی لە ژێر پردی 120 مەتری دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: تەرمی هاووڵاتییەکی گەنج کە دانیشتووی ناحییەی دارەتووە لەلایەن تیمی ڕزگارکردن و لە ژێر پردی 120 مەتری دۆزرایەوە.

هەروەها ئاشکرای کرد کە هاووڵاتییەکە ناوی ئومێد سامن عەبدوڵڵایە و دانیشتووی گەڕەکی دارەتووە، هەروەها لە دایکبووی 2001ـەو لە ژێر پردی 120 مەتری دۆزراوەتەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.