وەزیری تەندروستی عێراق لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگی و هەر پێداویستییەک کرد.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: د. هانی ئەلعەقابی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بەوەکالەت لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دڵگرانی بۆ ڕووداوی لافاوە گەورەکەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەم ڕوداووە کرد و ئامادەیی هاوکاری و هەماهەنگی و هەر پێداویستیەک کرد.
ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیانراوەکەدا "وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم سوپاسی پەیوەندی بەڕێزیانی کرد و جەختی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری مرۆڤدۆستانەی هەموولایەکی کرد و هیوای سەلامەتی و تەندروستی باشی بۆ هەمووان خواست."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.