نووسینگەى پارێزگارى هەولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانى پارێزگارى هەولێر، دەسەڵات درا بە سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان ڕابگەێنن.
شایه‌نی باسه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌باره‌ی ڕاگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كانه‌وه چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و تیایدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌خشى به بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان تا لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بڕیار بدەن) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.