سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێگەیشت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانیانی ئەمڕۆی لافاوی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئەو ڕێکارانە کرا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە. سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دڵنیاییدا کە حکوومەتی فیدراڵی هەر ڕێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.