Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 09:08

ڕاگەیانراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر

کوردستان TV
100%

 

پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند بەهۆی لافاوەوە دەوام لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای هەولێر ڕادەگیرێت.

 بەڕیوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەتایبەتی ئەم شوێنانەی ڕۆژی هەینی بەر شەپۆڵی لافاو کەوتن کە بەداخەوە زەرەری گیانی و ماددی زۆری گەیاند، بڕیارێک درا.

لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوە هاتووە کە "ڕۆژی شەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەریەکە لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.