لە چەند شوێنێکی هەولێر کارەبای نیشتمانی پچڕاوە و وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان سەردانی بەشێک لەو وێستگانە دەکات.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر کارەبای نیشتمانی لە ناحییەی دارەتوو و گەڕەکی ڕۆشنبیری 2 پچڕاوە و تا ئێستا کارەبا نییە.
ڕاشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای 2ـی هەولێر کارمەندانی کارەبای دارەتوو ئێستا خەریکی چاککردنەوەی فیدەرەکان و گواستنەوەی وێستگەی کارەبان بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارەبای نیشتمانی چاکبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای هەولێر سەردانی وێستگەکەیان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکان بن.
ئا-کارزان کاکل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.