Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 07:17

نێچیرڤان بارزانی 1 ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر تەرخان دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگەوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەکات و بڕێک پارە بۆ زیانلێکەوتووان تەرخان دەکات.

دەزگای ڕوانگە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند:هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی دابینکراوە و لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگە دابەش دەکرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەبێت.

هەروەها ئەوەش هاتووە هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی 1 ملیار دیناری عێراقی، ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ پێداویستی. کە بریتین لە:-

 -تەرخانکردنی کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

- دابینکردنی 3 ژەمی خواردن بۆ گشت ئەو خێزانە زیانبەرکەوتووانە

-هاوکاریکردنی خێرا لە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی خانوو و باڵەخانە و شەقامە زیانبەرکەوتووەکان کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە

لە ڕاگەیانراوەکەی دەزگای ڕوانگە ئاماژە بەوەش دەکات کە هاوکارییەکان لەبەرەبەیانی شەممە دەست پێ دەکات و تا کاتی جێگیربوونەوەی خانەوادەکان بەردەوام دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.