Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 07:17

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (UNAMI) سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر کرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواست.

‏یونامی له‌بارەی لافاوەکەی شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی یونامی هاتووە "بە نیگەرانییەوە هەواڵی روودانی لافاوەکانی هەرێمی کوردستان پێگەیشت. ئێمە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین".

راشیگەیاندووە "هاوخەمی و هاوسۆزیش بۆ ئەوانە دەردەبڕین کە زیانی ماڵ و کەلوپەلیان لێکەوتووە لەگەڵ خواستنی هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان".

بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ سنووری پارێزگای ھەولێری گرتەوە و لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک لافاو دروست بوو کە بەھۆیەوە 12 ھاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا، ھەروەھا خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنکاری بەشێک لە ھاووڵاتییان بەھۆی لافاوەکە زیانیان پێگەیشت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.