وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردۆتهوه كة کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە سەدان ئامێری شارەوانی و کرێکارەوە، لە گەڕەکەکانی گردجووتیار و ڕۆشنبیری و ژیان و سەرجەم ئەو شوێنانەی لافاو تێیاندا ڕووی دا، دەستیان کرد بە پرۆسەیەکی فراوانی خاوێنکردنەوە، بۆ ئەوەی بەزوویی ژیان لەو شوێنانە ئاسایی بێتەوە.
ههروهها وەزارەتی شارەوانی دهڵێت: هەر لەکاتی ڕوودانی لافاوەکە تیمەکانی شارەوانی لەناو خەڵک بوون بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکە.
دوێنێ هەینی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەزوویی ئەو شوێنانەی لافاویان لێ ڕووی داوە و زیانیان بەرکەوتووە، خاوێن بکرێنەوە، ئەم بەرەبەیانییە پرۆسە فراوانەکە دەستیپێکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.