Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 07:17

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ دەکات

کوردستان TV
100%

 لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی ئایندە دەکرێت و بریکاری وەزارەتی پلاندانانیش رایده‌گه‌ێنێت": پڕۆژەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند دەکرێن.
پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەیەکدا پلانی پڕۆژەکانی ساڵی داھاتووی پەسەند کرد کە پێک ھاتووە لە 122 پڕۆژە و بەگوژمەی 60 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکانیش بەسەر ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێردا دابەش کراون و ئەمساڵیش 128 پڕۆژە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە.
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان رایده‌گه‌ێنێت: ھەموو وەزارەتەکان پڕۆژەکانیان ئامادە دەکەن و پێشکەشی وەزارەتی پلاندانان دەکرێن بۆ ئەوەی بخرێنە نێو پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ساڵی نوێ.
بریکاری وەزارەتی پلاندانان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوای ئەوەی پڕۆژەکان ئامادە دەکرێن بۆ ساڵی داھاتوو ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن تا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەندیان بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.