بەپێی ماڵپەڕى "AL-MONITOR" بە پشتبەستن بە راپۆرتی ساڵانەى وەزارەتى دەروەى ئەمریکا سەبارەت بە تیرۆر، لقەکانى داعش لە دەرەوەی عێراق و سووریا زۆرترین رێژەى قوربانیان تۆمارکردووە لە ساڵی 2020 زیاتر لە هەر ساڵێکى پێشووتر. بەشێوەیەک بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی 2019 بە رێژەى 10% زیادیکردووە، بەشێوەیەکی سەرەکیش لەلایەن لقەکانى داعش و هاوبەشەکانى رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەوە ئەنجامدراون.
بە گوتەی گۆدفری جۆن، کاربەڕێکەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نێردەی تایبەت لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش"، ئەو تیرۆرەی لە ئێستادا بەرەنگاری دەبینەوە لە رووى جوگرافییەوە بەربڵاوبووە. لە ئێستاشدا داعش بە دوژمنێکی مەترسیدار دادەنرێت سەرەڕایی تێکشکاندنى. هاوکات ناوبراو ئاماژەشی پێدا، ئەمریکا کار دەکات لەسەر ئەو دەستکەوتانەى لە بوارى تێکشاندنی تیرۆردا بەدەستهاتوون. ئەمەش لە رێگەى فشار خستنە سەر پاشماوەکانى داعش بەشێوەیەکى بەردەوام لە عێراق و سووریا. هەروەها رێگریگرتن لە تۆڕ و لقە نێودەوڵەتییەکانى لەوەی بەشێوەیەکى کارا کردەوە ئەنجام بدەن. ئەوەی لە ئێستادا جێی نیگەرانییە گرووپە تیرۆریستییەکان تیشک دەخەنە سەر لقەکانیان لە دەرەوەى عێراق و سووریا کە زۆرترین کوشتنیان لە ساڵی 2020 بە بەراوورد لەگەڵ ساڵەکانى پێشووتردا ئەنجامداوە.
بەپێی راپۆرتەکە، کردەوە پەیوەندیدارەکان بە رێکخراوی داعشەوە لە رۆژئاوای ئەفریقیا بووەتە هۆکارى کوشتنى 5000 کەس لە 2020. تەنها لە مۆزەمبیق 1500 کەس لەلایەن لقە لۆکاڵییەکانی داعشەوە کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.