له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر هه‌شت و سی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئێلچی ده‌كات.
یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م شه‌و سازكرد، له‌م وه‌رزه‌دا بارسێلۆنا بارودۆخی باش نیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیس توچوار خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه.
له گه‌ڕی پێشووی لالیگا تیپه كاتالۆنیه‌كه دوو خاڵی له‌ده‌ستداو به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنای میوانداری یه‌كسان بوو، به‌هۆی پێكانی به‌شێكی یاریزانانی سه‌ره‌كی بلاوگڕانا، چاڤی ناچاره پشت به چه‌ند یاریزانێكی لاو له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ببه‌ستێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێلچی به پازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت،.
بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات له‌م یاریه به سوود وه‌رگرتن له یاریگاو هانده‌رانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و به‌ره‌و خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ند هه‌نگاوبنێت، له مێژووی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كانی نێوانیان له ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا، تا ئێستا بارسێلۆناو ئێلچی له چل وچوار یاری ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له بیستوچوار یاریدا بارسا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له هه‌شت یاری ئێلچی براوه بووه‌و له دوازده یاریش یه‌كسان بوونه.
ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا میوانداری ئێڵچی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.