دادگای باڵای فیدراڵیی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دوا دەخات، تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان، دەگەنە رێککەوتن".
جاسم بەیاتی، ئەندام لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دوا دەخات، تا ئەو کاتەی لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان، دەگەنە رێککەوتن و گوتی: "گەیشتن بە تەوافوق لە نێو لایەنەکانی شیعە، ناکۆکییەکان یەکلایی دەکاتەوە و ھەروەھا دەبێتە ھۆی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان".
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، ئەگەری ھەیە دوای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو، لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە پەسەند بکرێت.
رۆژی 30ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.
رۆژی 13ی ئەم مانگە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی سەبارەت بە بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بۆ 22ی ئەم مانگە دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.