پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند: لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە چوار تۆمەتبار دەستگیركران.
ئهمڕۆ شهممه 18 ى 12 ى 2021 ، له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: لەسەر دۆسیەی كوشتی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە لە گوندی كێلە سپی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و هێزی تایبەتی بارەگا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد .
پۆلیس راشیدهگهێنێت: ڕۆژی 17-12-2021 ، لە گوندی كێلەسپی سەربەپارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكەوە 3 هاوڵاتی بریندار بوون و یەكێك لەوهاوڵاتیانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆشوێنی ڕوداوەكە كرا و دادوەر فەرمانی دۆزینەوەو دەستگیركردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەركرد .
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكهن: پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەهاوكاری مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن .
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :
ج ، أ ، ر لەدایكبووی 1990
أ ، ر ، ح لەدایكبووی 1965
ك ، ه ، ر لەدایكبووی 1978
ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
سلێمانی.. لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.