Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 18:53

لیوا یەحیا رەسوڵ :بەمزووانە کارەکانی دروستکردنی بەربەرستی ئەمنی لەسەر سنووری سووریا تەواودەبن

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگەیاند، تا ئێستا بەڕێژەی 80 لەسەدای، کارەکانی دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا تەواوبوون.

لیوا یەحیا رەسول،طوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە کارەکان بۆ دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا بەردەوامە و گوتی: "تا ئێستا بەڕێژەی 80 لەسەدای کارەکان تەواوبوون".

لیوا یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەداوە کە بەم زووانە کارەکانی دروستکردنی بەربەرستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا تەواودەبن کە پێکھاتووە لە لێدانی خەندەق، دانانی تاوەری چاودێری، کامیرای چاودێری شەوانە و تەلبەند، ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراق.

لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە بەربەستێکی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا دروست دەکەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.