ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئوم قەسر باکووری پارێزگای بەسرە، پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە، تیرۆریستەکە لەو کاتەدا دەستگیرکراوە کە لە رێگای تانکەرێکەوە ھەوڵیدابوو دزە بکاتە ناو عێراق و ھاتووە: "دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواکرابوو".
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.