Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 01:48

لەڕۆژی ئاڵادا پاڵه‌وانێتی بۆکسێنی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی کار وچالاکییەکانی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ،له هەولێری پایتەخت پاڵەوانێتی بۆکسێن نێوان بۆکسوانانی هەولێر وتیپی (کوبۆ KUBO )ی تارانی ئێرانی بەڕێوەچوو کەتیایدا چەندین پاڵەوانی بۆکسێن بەشدارووبوون .. ئەمەو ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێیەکان بەمشێوەیە خواروبوو.

لەکێشی ٥٤کگم یوسف محەمەد بەرانبەر حسێن رەزەوی /بە١٩ خاڵ براوە بوو

لەکێشی ٦٩کگم عەلی مەحمود تووانی له  سەید محەمەد مەعسوومی بباتەوە بەجیاوازی یەک خاڵ٢٨/٢٧
لەکێشی ٧٥کگم عەلی عەبدولکەریم لەگەڵ محەمەد گیڕ ڕۆستمی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە لە قۆناخی یەکەم دا  عەلی عەبدوکەریم بە لێدانێکی بەهێز توانی له ڕۆستەمی بباتەوە ئەگەرچی ئەمەی دوایی توشی خوێن بەربوو بوو ، دواتر به بەفەرمانی ناوبژیوان کۆتای بەیاری هێنا لەبەرژەوەندی بۆکسوەشێنی یەکەم ،
لەکێشی٨١کگم  فەرزاد محەمەدی لەگەڵ یاریزانی بەتوانای هەولێر عەبدولسەمەد بەجیاوازی٢٧/٢٩لەبەرژەوەندی فەرزاد محمدی به کۆتاهات ، جێگای باسە جێگای باسە عەبدولسەمەد به دەستێک بۆ ململانێ چووە نێو  ئەم پێشبڕکێەوە به هۆکاری ئەوەی پێش پالەوانێتیەکە لەناو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دا دەستکی ئازاری پێ گەیشتبوو، بەڵام بەهۆی گرینگی پێشبڕکێیەکان وەک ڕێزلێنان بۆ هاتنی یاریزان فەرزاد محەمەدی که ماودای  2000 کیلۆمەتری بڕیبوو به مەبەستی بەشداریکردن ئەوە ڕۆڵێکی باشی بینین. شایانی باسە سێ ڕۆژ پێش ئەو یاریە لە شاری سلێمانی بەشداری پالەونێتیەکی کرد تایبەت بوو لە قۆناخی دووەم یاریزانه ئێرانیەکە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات به لێدانی ڕاستەوخۆی تووند (بۆکسێن ڕینگ )ی جێهێشت .
لەکێش ٨٥کگم  ئارش رەزامەندی و بارزان عەلی یارییەکی بەهێزیان ئەنجامدا لەکۆتایدا پێشبڕکێیەکە لەبەرژەوەندی بارزان کۆتایی هات ، لە قۆناخی دووەم دا ،هەروەها  بەلێداێکی بەهێزی ڕاستەوخۆ سەرکەوتنی تۆمار کرد ..
لەکۆتایی پێشبڕکێیەکاندا،  لەلایەن دەستەی فیدڕاسیۆنی بۆکسێن خەلات بەسەر براوەکان دابەش کرا ، دواجاریش لەسەر ئاواز وڕێتمی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب قۆناخەکانی ئەم پێشبڕکێیە دووماهی هات .. کامەران سلێمان مەولود یەکێک له ڕێکخەرانی ئەم پێشبڕکێیە ئاماژەی به گرینگی سازدانی ئەم  جۆرە پێشبڕکێیانەدا که هەنگاوێکی گرینگە بۆ زیار پەرەپێدانی ئاستی یارییە تاکەکان، هەروەها بۆم ئەوەی ئەم یارییە له نێو لاواندا پەرەی پێبدەرێ چەندین پاڵەوانێتی وپێشبڕکێی دیکه دەکرێتەوە، له کۆتایشدا به ناوی فیدڕاسیۆنی بۆکسێنی کوردستان  سوپاس و دەست خۆشی لە حەسەن عەلی رفاعی سەرپەرشتیاری هۆڵی (بلا مامبا) کرد ،بۆ پێشوازی کردن لەم پالەوانێتیەدا .

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.