وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا ئه‌مڕۆ كه 18ی مانگه حكوومه‌تی عێراق 200 ملیاره‌كه‌ی نه‌ناردووه، بۆیه مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون له داهاتی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار) دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکار دەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارمان دا لە داهاتی مانگی (2021/12) ئه‌م مووچانه خەرج بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.