گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد، بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ناتۆ له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌ماوه، ڕێژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت ئه‌وانیش ڕاوێژكارن و كاریان هاوكاری لۆجستی و ئاماده‌كردنی هێزه‌كانی سوپای عێراقه.
ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ناو بنكه‌كه به‌ته‌واوی له هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان چۆڵكراوه، ته‌نیا هه‌ندێ شوێن ماون كه ئه‌وانیش پێداویستی و ئامرازی تێدایه كه هاوكاری لۆجستی پێشكه‌ش به سوپای عێراق ده‌كه‌ن له چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی بۆ پاراستنی نیشتمان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بنكه‌كه عێراقییه و فه‌رمانده‌یه‌كی عێراق به‌رپرسییه‌تی، هه‌روه‌ها هێزه عێراقییه‌كان ده‌یپارێزن و ته‌نانه‌ت ڕاوێژكاره بیانییه‌كان ئه‌وانیش له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه ده‌پارێزرێن.
یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ده‌توانین بڵێین بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی له‌ده‌ست هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراقدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.