له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان دلشاد وەسانی ـ رۆژنامـەنـووس سه‌باره‌ت به ڕاگـەیاندن و بەرپـرسـیارێتی رایگه‌یاند:
میدیا به لای من تێبینیم له سه‌ر هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌یه‌كی وای دانه‌ناوه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن، ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركرا زۆر تێبینی له سه‌ر بدرایه، میدیا له‌لای ئێمه له هه‌موو وڵاتی ئێمه رۆڵی سیاسی ده‌بینێت و خه‌ڵكی سیاسی له دواوه‌یه، زۆر له فه‌وزای تیایه. هه‌ر پرسێك كه ڕوو ده‌دات میدیاكار وه‌كو خۆی ده‌یه‌وێت دایده‌ڕێژێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه میدیا ده‌یه‌وێت.
پێویسته میدیا به ئاراسته‌ی ئه‌و رووداوه بكرێت كه روویداوه، نه‌ك به‌رێ لاببرێت
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ی لافاو ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت سزای خۆی وه‌رده‌گرێت و لێژنه‌ی بۆ داده‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی راگه‌یاندووه و هیچی بۆ كه‌س جێنه‌هێشتووه كه باسی ئه‌و پرسه بكات .
به هاوارهاتنی خه‌ڵكه‌كه گرنگه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و دواتر سزای ئه‌وانه بدات كه كه‌مته‌رخه‌من له روودانی ئه‌و رووداوه .
حكوومه‌ت ئێستا باجی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه كه‌مته‌رخه‌م بوونه و چاوپۆشیان بۆ كراوه.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بنێت نه‌ك خه‌ڵكانێك یان ئۆپۆزسیۆن به شێوازێك بیقۆزته‌وه كه مه‌رامی بانگه‌شه‌ی سیاسی له دواوه بێت .
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤـان حسـێن ـ سکـرتێری یەکێتی قـوتابییانی کوردسـتان هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه ڕایگه‌یاند :
هۆكاری سروشتی، هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ی لافاوی دوێنێ بوو، ئه‌و هۆكاره ناسروشتییانه‌ش هه‌وڵ ده‌درێت كه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، به‌ڵام تێكه‌ڵاوكردنی هه‌موو پرسه‌كان و به سیاسیكردن ئه‌وه جێگه‌ی داخه، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌یه‌كی راست و دروست، ئه‌و رێگریكردنه ڕووده‌دات له به‌رێ لابردنی پرسه‌كان.
زۆر له لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بۆ ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر ناده‌ن، بۆیه زۆر جار سۆشیال میدیا و چه‌ندین هه‌وڵی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌یه په‌كی ئه‌و چاكسازییه بخه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن .
حكوومه‌ت هه‌وڵی جیدی ده‌دات كه لێپیچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كه‌مته‌رخه‌م بوونه له كاره‌كانیان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.