وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ده‌نگۆی تۆماركردنی یه‌كه‌م تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له عێراق بڵاو كرده‌وه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن له بنكه‌كانی پشكنینی ته‌ندروستی تۆمار نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه دووره له ڕاستییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌یی ته‌واومان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ئه‌گه‌ر گه‌یشته عێراق.
سه‌یف به‌در داواشی له هاووڵاتییان كرد ڕوو له بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ژه‌مه‌كان ڤاكسین و هه‌روه‌ها ژه‌می سێیه‌م تا له ئۆمیكڕۆن بپارێزرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و هه‌روه‌ها جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستی و به‌ستنی ماسكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.