Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 19:06

53 کۆچبەری عێراقی لە ساڵی 2021 دا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

دەزگای لووتکە کە تایبەتمەندە بە کاروباری ئاوارە و کۆچبەران دةلَيَت: لە ساڵی 2021دا لە کۆی 53 هەزار کەس کە لە عێراقەوە بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە، 53یان گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی دەزگای لووتکە، ئاری جەلال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کۆچبەران کە دەکەوێتە 18ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک، لە بەغدا ئەنجامی دا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا کۆچکردن لە عێراق وەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی رەوشی وڵات و کەمی هەلی کار بۆ گەنجان".

بە گوتەی ئاری جەلال، لە ساڵی 2021دا، 53 هەزار هاووڵاتیی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە وداوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوڕووپا کردووە، و گوتی"٥٣ کۆچبەر یان پەنابەری عێراق لە وڵاتانی جیهان گیانیان لەدەستداوە".

ئاری جەلال ئاشکرایشی کرد کە رێکخراوەکەیان توانیوویەتی تەرمی 36 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە بگەڕێنێتەوە عێراق و رادەستی کەسوکاریان بکاتەوە.

سەرۆکی دەزگای لووتکە روونیکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی 2021دا کۆچیان کردووە بەرزبووەتەوە بەجۆرێک ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2020دا کۆچیان کردووە 34 هەزار کەس بووە.

ئاری جەلال راشیگەیاند، لە ماوەی ساڵانی نێوان 2015-2020، 622 هەزار و 671 کەس کۆچیان کردووە کە 280 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 173یان بێسەر و شوێن بوونە.

رۆژی هەینی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە "لە ماوەی یەک مانگدا لە رێگەی 10 گەشتی ئاسمانییەوە، سێ هەزار و 817 کۆچبەری نایاسایی گیرخواردوو لەسەر سنووری بێلاڕووس گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.