Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 23:59

پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی لافاو بە به‌شداری هەزاران کرێکار و ئامێری شارەوانی بەردەوامە

کوردستان TV
100%


دوێنێ شەممە بە بەشداری هەزاران كرێكار و كارمەند و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی شارەوانی، پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی لافاو لە شوێنە زیانلێكەوتووەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەستیپێكرد و زۆربەی ناوچەكانیش خاوێنكراونەتەوە، ئەمڕۆش پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.
بە مەبەستی بەدواداچوونی چۆنیەتی كارەكانی خاوێنكردنەوە و بەسەركردنەوەی تیمەكانی شارەوانی، دوێنێ شەممە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شارۆچكەی قوشتەپە و گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و سەركارێز و گردجووتیار و ڕێڕەوە ئاوییەكانی كرد و بەدواداچوونی بۆ كاروبارەكانی خاوێنكردنەوە كرد بۆ ئەوەی تیمەكان بە خێرایی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە تەواو بكەن.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.