Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 23:58

پرۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌ سلێمانی جێبه‌جێ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌بڕی زیاتر له‌314 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با  جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (314) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: پرۆژەکەش بریتیە لەگه‌یاندنی هێلی 33 كه‌ی فی بۆ كانی ستی به‌ستوونی 11 مه‌تر.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: كۆى بودجه‌ى پرۆژەکە بریتیە لە(314.430.500) سێ سه‌دو چوارده‌ ملیۆن و چوارسه‌دو سی هه‌زارو پێنج سه‌د دینار و پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن کۆمپانیای ژیكاڵ جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارەشە لەماوەی (100) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
 

 

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.