كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى 12 ى 2021 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى پرووشكه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه سبه‌ی دووشه‌ممه 20 ى 12 ى 2021 ، له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.