له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می جامی وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ تۆپی پێ و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی نۆسهدوحهفتاوچوار له ده‌وحه، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی میسری برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به درێژایی هه‌ر چوار گێمی یاسایی و زیادكراو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌ك بهه‌ژێنن و هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركردو هه‌ڵبژارده‌ی میسریش پله‌ی چواره‌می به‌ركه‌وت.
قه‌ته‌ڕ پله‌ی سێیه‌می جامی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.