یانه‌ی بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ئێلچی میوانی برده‌وه، به‌هۆی پێكانی به‌شێكی یاریزانانی سه‌ره‌كی بارسا چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه پشتی به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو به‌ستبوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا، بارسا به دوو گۆڵ پێشكه‌وت، له خوله‌كی شازده‌دا، یاریزان فێران جوتگالا سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ بارسێلۆنا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان پابلۆ گاڤیرا گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ئێلچی هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵی تیرشتیگن، تا له خوله‌كی شه‌ست ودوودا، یاریزان تیتی مۆرێنتی گۆڵی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر یاریزان پێرێ میلا گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ئێلچی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كرده‌وه.
له‌و لاشه‌وه یاریزانانی بلاوگڕانا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داو له خوله‌كی هه‌شتاوپێنجدا، یاریزان نیكلاس گۆنزالێس گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بارسای به لێدانێكی به‌هێز تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانداره‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یاریه‌كی دواخراوی ماوه، ئێلچیش به پازده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.