له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیدز یونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئیلاند رۆد میوانداری یانه‌ی ئارسنالی كرد.
میوانه‌كان به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد ، له خوله‌كه‌كانی شازده‌و بیست و هه‌شت گابریێل مارتێنێللی به‌رازیلی دوو گۆلی بۆ یانه‌ی ئارسنال تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، سێ خولهك به‌ر له‌ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م یۆكایۆ ساكا گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد ، له گێمی دووه‌م خاوه‌ن یاریگا له‌هه‌ولی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج رافینیای به‌رازیلی به‌لێدانی سزا جیاوازی گۆله‌كانی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه.
له خوله‌كی هه‌شتاو چوار ئیمێل سمیس رۆی گۆلی چواره‌می بۆ پۆپچیهكانی له‌نده‌ن تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئارسنال ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی و دوو خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی لیدز یونایتدیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و شازده خالی هه‌یه‌و له‌پله‌ی شازده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیدز یونایتد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.