وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوژمه‌یه‌كی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروست كردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی شاوێس خه‌رج كرد .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى 12 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شاوێس لەسەر ڕێگەی هەولێر-پیرمام خەرج كرا، كە ئەو پرۆژەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر سێكتەری ئاوەڕۆی ئەو سنوورە دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیدهگهێنێت: گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.