Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 22:05

شاندێکی پارتی گه‌یشتنه‌ ده‌باشان و له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی یان كردو له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌.

شانده‌كه‌ی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌حموود محه‌ممه‌د، جه‌عفه‌ر ئێمینكی، زه‌عیم عه‌لی، عیزه‌دین به‌رواری، عارف ته‌یفوور، رێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وعه‌لی حوسێن و خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێكهاتوون.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی، باسی رۆڵی كورد له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.