Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 22:04

ئومێد خۆشناو: زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت

تەرمى 10 کەس لە قوربانییەکان ڕادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە تا ئێستاش دوو کەس چارەنوسیان نادیارە
کوردستان TV
100%


پارێزگارى هەولێر قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى   رۆژی هه‌ینی رابردووی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری راگه‌یاند.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 12 ى 2021 ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند:  قەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر بە 21 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: بەهۆی لافاوەكەوە 12 كەس گیانیان لەدەستداوە كە تەرمی 10 كەسیان دۆزراوەتەوە و تەرمی دوو كەسەی دیكەش هێشتا نەدۆزراوەتەوە  کە یەکێکیان منداڵێکە.
پارێزگارى هەولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: رۆژی هه‌ینی رابردوو  لافاو 15 شوێنى هەولێر گرتوەتەوە بەهۆیەوە ئاو چوەتە ناو دوو هەزار و  509 ماڵ و زیانی پێگەیاندون.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: له‌ لافاوه‌كه‌دا 867 ئۆتۆمبێل و 53) شوێنى بازرگانیش زیانیان بەرکەوتووە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بەهۆى هێرشەکانى داعش و لافاوەکەى هەولێر ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ لە هەولێر ئەنجام نادرێن.

هه‌روه‌ها پارێزگاری هەولێر داوای لە حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە یارمەتی زیانلێكەوتوان بدەن. 

 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.