وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونەوەی لافاو كەندی گرد جووتیاری هه‌ولێر فراوان دەكرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس و دووبارە ئەگەری لافاو لە سنووری گردجووتیار، تیمەكانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار سەرقاڵی فراوانكردنی كەندی گردجووتیارن كە ئەو كەندە ڕێڕەوێكی سرووشتیی ئاوی قورسە لە سنوورەكەدا، پێشتر بەهۆی تەسكبوونەوەی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی لێ دروست بوو.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بە هەمان شێوە هەر ئەمڕۆ تیمەكانی شارەوانی، كەند و ڕێڕەوە ئاوییەكانی گەڕەكی ڕۆشنبیریان فراوان كرد بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی قورس لە سنووری گەڕەكی ڕۆشنبیری.
راشیدهگهیهنن: له ئێستادا تیمەكانی شارەوانی و دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە لافاویان لێ ڕوویدا، پرۆسەكانی خاوێنكردنەوەی پاشماوەكان بەڕێوە دەبەن و كار بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو دەكەن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.