هه‌ر كه‌سێك ساڵیانه یان مۆڵه‌تی شوفێری یان تابلۆكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه ونبوبێت یان تێكچوبێت قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچویهك بدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی زاره‌كی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،هه‌ر كه‌سێك ساڵیانه یان مۆڵه‌تی شوفێری یان تابلۆكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه ونبوبێت یان تێكچوبێت قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچویهك بدات.
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه به‌و مه‌رجه قه‌ربوو ده‌كرێنه‌وه كه له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، ده‌بێ پشتگیرییه‌كی ناحیه یان قایمقامیه‌ت یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن ،كه‌تییدا دیاریبكرێت كهزیانهكان به‌هۆی لافاوه‌وه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.