Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 20:20

هەولێر.. پرۆژەیەکی قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی موفتی جێبەجێ کرا

کوردستان TV
100%

 

دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەڕێوەبردنی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوەی پاشماوەی لافاو لە چەند گەڕەكێكی هەولێر، هاوكات بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە بواری قیڕتاوكردن و ئاو و ئاوەڕۆ و چەندان پرۆژەی دیكەش.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند: لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی موفتی لە شاری هەولێر، لەلایەن تیمەكانی شارەوانیییەوە جێبەجێ دەكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە ژمارەیەك گەڕەكی تر ئامادە كراوە و پرۆژەكانی شارەوانی لە سەرجەم گەڕەكەكان جێبەجێ دەكرێن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.