به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی دووشه‌م بارانی به‌لێزمه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و تا ڕۆژی پێنجشه‌مه به‌رده‌وام بێت.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: قۆناغى دووەمى کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە .
ڕاشیگه‌یاند: رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە باران دەبێت، هه‌روه‌ها بەرەبەیانى رۆژى سێشەم ئاستى دابارین زیاتر دەبێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە، بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرى دەبێت و بەفر و بارانبارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات تەمیش دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى پێنجشەم کۆتاى دێت .
ڕاشیگه‌یاند: نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت و پێنجشەم و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و لە سەنتەرى پارێزگاکانیش لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە .
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرای كرد كه له ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاستى بەفرى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.