Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 18:29

کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌خۆشی له‌ قوربانییانی لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

كونسوڵخانه‌ی گشتیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزانی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی شاری هه‌ولێر كرد.

كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند "بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێرمان پێگەیشت، گیانلەدەستدان و نەمانی گوزەران وێرانکەرە".

ڕاشیگه‌یاند " پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزانی قوربانییان و ئەوانەشی کە بەر لافاوەکە کەوتوون دەکەین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "لەم کاتە ناخۆشانەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستان دایە.

جێی باسه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینی ڕابردووی شاری هه‌ولێر جگه‌ له‌ ماڵوێرانی و زیانێكی زۆری ماددی، 12 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.