ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاشکرای دەکات کە ئێستا بێت یان داهاتوو، ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێتە پەتایەکی ناوچەیی وەکو ئەنفلۆنزا.
هانز كلۆج به‌ڕێوه‌به‌ری لقی نووسینگه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایگه‌یاند كه په‌تای كۆرۆنا چ ئێستا بێت یان لە دواڕۆژ ده‌بێت به درمێكی ناوخۆیی له شێوه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا، به‌ڵام هێشته زووه له‌و باره‌وه قسه‌بكرێت.
ناوبراو له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا چ ئێستا بێت یان له دواڕۆژدا ده‌بێت به درمێكی ناوچه‌یی وه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نفلۆنزادا ڕووی دا كه بوو به ڤایرۆسێكی وه‌رزیی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و پێویسته هاووڵاتییان ساڵانه خۆیان به ڤاكسینێكی دژ به‌و درمه بكوتن، به‌ڵام هێشته زووه له‌و باره‌و قسه‌بكرێت.
هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا زیاتر لە 227 ملیۆن كه‌س له وڵاتانی جیهان تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر لە 5 ملیۆن كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایگه‌یاند كه تا ئێسته جۆری نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئۆمیكرۆن له 90 وڵات له وڵاتانی جیهاندا تۆماركراوه و دوایه‌مین وڵاتیش كه ئه‌و جۆره نوێیه‌ی لێ تۆماركرابێت ئێرانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.