وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یانزده به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20 ى 12 ى 2021 ، مووچه‌ی مانگی یانزده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، سبه‌ی سێشه‌ممه 21 ى 12 ى 2021 ، مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: تا ئێستاكه بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا كه 200 ملیاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه ڕه‌وانه‌ی ده‌كات نه‌گه‌یشتووه ، به‌هۆیه‌وه له داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێـت كه تا ئێستاكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.